هولیا ئه‌فشار داوای حکوومەتی تورکیای ره‌تكرده‌وه

تورکیا -KDP.info/ هولیا ئه‌فشار به‌شداربوونی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی دانایان ره‌ت كرده‌وه، به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپەری خه‌به‌ری تورك : دوای ئەوەی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یاڵچین ئاك دۆغان له ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه داوای له خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌ره‌گه‌ز كورد هولیا ئه‌فشار كردووه کە حکوومەتی تورکیا پێبباشە له ئه‌نجوومه‌نی دانایاندا بەشدار بێت و ئه‌ویش دەست بەجێ رەزامەندی نیشانداوە، به‌لام دواتر هۆلیا ئه‌فشار لە دەرنجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، بریارەکەی گۆریوە و دووبارە ته‌له‌فۆنی بۆ یاڵچین ئاك دۆغان کردووە و پێی را‌گه‌یاندووە: کە به ئه‌ندام بوونی له‌و ئه‌نجوومه‌نه ره‌تده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ چەند خاڵێک دەگەرێنێتەوە، هۆلیا ئه‌فشار دەڵیت : من له باوكێكی كورد و دایكێكی تورك له‌دایك بوومە و خۆشی و ناخۆشی و هه‌ستیاری و ئازاری هه‌ردوو لایانم ژیانكردووه، من ئه‌م ئاشتیه‌م زۆر له مێژه‌وه ویستوه، یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له گه‌ڵ یڵماز ئه‌ردۆغان ( كه هونه‌رمه‌ندێكی به‌ڕه‌گه‌ز كورده) گۆرانی كوردیم گووتوه و له‌به‌ر گفتوگۆیه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته درامه دادگا و دواتر یه‌كه‌م كه‌سبوومە كه له‌گه‌ڵ جوان حاجۆ گۆرانیم چریوە، بۆیه بوونم به كه‌سێكی دانا بۆ ماوه‌ی مانگێك بۆ من به‌س نییه، ده‌مه‌وێت به درێژایی ته‌مه‌نم وه‌كو كه‌سێكی دانا بمێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر وا بكه‌م و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌دا بمێنمه‌وه له‌و بڕوایه‌دام زیاتر خزمه‌ت به ئاشتی ده‌كه‌م .




