نوری مالیکی : کێشەی من لە گەڵ بارزانی شەخسی نییە و 30 ساڵە ئێمە هاورێن

بەغدا -KDP.info /نوری مالیكی دەڵیت مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 30 ساڵه هاوڕێمە و وه‌زیره‌كانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان نه‌كردووه به‌ڵكو له‌پشووی نه‌ورۆزدان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئافاق سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیكی رایگه‌یاند: ئێستا به‌نیاز نییه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بەو مانایە نایەت كه نامەوێت لە داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێم بکەم، چونکە هه‌رێمی کوردستان به‌شێكه له‌عێراق، مالیکی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند : کە لەگەڵ بەرێز مسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوه‌ی 30 ساڵه هاوڕێ یەکترین و ، هیچ كێشه‌یه‌كی شەخسی لەنێوانماندا نییە ، به‌ڵام کە ناكۆكین له‌سه‌ر پرسی سیاسی و شێوازی روانینمان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تە، ناكۆكیه‌كانیش ته‌نها له‌بواری نه‌وتدا نییه و پێویسته سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ربكرێن، رونیشیكردووه‌ته‌وه " كێشه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانی نه شه‌خسی یه نه حزبییه نه په‌یوه‌سته به‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب یان سوننه‌و شیعه‌وه، به‌ڵكو ململانێیه له‌سه‌ر بنه‌ماكان و ده‌بێت به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێن.




