ئۆجەلان: داوا لە هەموو كەسێك دەکەم پشتگیری لە ئاشتی بكەن

تورکیا -KDP.info /دوای ئەوەی وەفدی چوارەمی بەدەپە سەردانی ئیمرالی كرد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەكەكە) پەیامێكی ئاراستە كردن و لەو پەیامەدا داوای لە هەموو كەسێك كرد پشتگیری ئاشتی بكەن و رایگەیاند: ئێستا ئاشتی لە هەموو كات نزیكترە ئیتر دەبێت گەل رۆڵی خۆی ببینێت. ئۆجەلان ئەو پەیامەی بە بۆنەی رۆژی لە دایكبوونییەوە ناردووەو لەنامەكەدا دەڵێت: دەرفەتی ئاشتی جێگیر و زیاتر بووە و ئەمەش مزگێنی منە بۆ ئێوەو پێشكەشی لایەنگرانی خۆمانی دەكەین. هەر لە پەیامەكەدا ئۆجەلان ئەوەدەخاتەڕوو : كە گرنگی ئەم رۆژەش لە رۆژی لە دایكبوونی زیاترە و سەرلەنوێ لە دایك بوونی گەلێكە. دووپاتیشیكردەوە: ئەوەی كەوتۆتە سەرشانی ئەو جێبەجێی كردووەو گوتی: بڕوام وایە چۆن من ئەركەكانی خۆم بەجێهێناوە ئێوەش بە شێوەیەكی شایستە جێبەجێیدەكەن. هەروەها ئۆجەلان داوای كرد هەموو لایەك پشتگیری پرۆسەكە بكەن و ئەوە باش بزانن كە لە ئێستا بەدواوە ژیانێكی جیاوازتر دەست پێدەكات و هیوادارم لەمەودوا دڵۆپێك خوێن نەرژێت.لەکۆتاییدا ئۆجەلان رایگەیاند: من زۆر باشم، تا دوا ههناسهشم ههر باش دهبم.




