وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده: ده‌بێ یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ رێكخستنی خوێندنی ئه‌هلی له هه‌رێم

د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی قوتابخانه‌و خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سازكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردن و رێكخستنی ئه‌زموونی ئه‌م ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییانه له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌زنجیره دیدارێكی هاوبه‌شدا به‌تیروته‌سه‌لی پرسی ئه‌و قوتابخانانه‌و گرفتی به‌رابه‌ركردنی بڕوانامه‌كانیان و مه‌سه‌له‌ی جیاوازی و ئاڵوگۆڕی نرخه‌كانیان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و هه‌موولایه‌ك هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ر گرنگی بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ رێكخستنی كاری ئه‌و قوتابخانانه له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌م پرسی ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه ئه‌هلییه‌كان، به‌تایبه‌تیش به‌رابه‌ركردنی ئه‌زموونه‌كان و كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و قوتابخانانه زیاتر قسه‌و باسی له‌باره‌وه بكرێت.




