سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له سۆفیا كرد و له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كورد له‌م وڵاته كۆ بووه

له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بولگارستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له سۆفیا كرد و له لایه‌ن باڵیۆز و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆك بارزانی وێرایی باسكردن له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ بولگارستان خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به سه‌ردانی خۆی بۆ باڵیۆزخانه‌ی عیراق و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه‌ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ئه‌م شوێنه به‌ماڵی خۆیان بزانن و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كانی عێراقیش به‌هه‌مان ڕوحییه‌ته‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵهاوڵاتیان بكه‌ن.
دواتر باڵیۆزی عێراق له‌سه‌ر خاتری سه‌رۆك بارزانی نیوه‌ڕۆ خوانێكی سازكرد و تێدا باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئاماده‌ی بوون له ووته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌بوان كورته باسێكی سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كرد و ته‌ئكیدیشی له كاركردنی به‌رده‌وام بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه كرده‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له سۆڤیای پایته‌ختی بولگارستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕه‌وه‌ندی كور د له‌م وولاته كۆبۆوه.




