کۆریا باکوور.. مۆڵه‌تی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به چه‌کی ناوەکی دراوەتە سوپا

KDP.info /به‌پێی ئاژانسی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سوپای کۆریای باکوور له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: حکوومەت مۆڵه‌تی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به چه‌کی ناوەکی داوەتە سوپای کۆریا، له به‌یاننامه‌کەدا هاتووه: به شێوەیەکی فه‌رمی کۆریای باکوور ئه‌مه‌ریکای ئاگادار کردۆته‌وه کە به توندی و به چه‌کی ناوەکی هێرشی دەکاتە سەر واشنتۆن، له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: کاتی هێرشەکەی کۆریا نزیکه و له‌وانه‌یه شه‌ڕ له نیمچه دوورگه‌ی کۆریا ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌ستپێبکات، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا به به‌رپرسی ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانی ئێستای نیمچه‌دوورگه‌ی کۆریا ڕاگه‌یاندووه و کە وڵاتەکەی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی B2ی ئه‌مه‌ریکا رەوانەی ناوچەکە کردووە که توانای هه‌ڵگرتنی بۆمبی ناوه‌کی هه‌یه بۆ مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوور بەکاری هێناوە. شیاوی ئاماژه‌یه له دوورگه‌ی گوام ئه‌مه‌ریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی گرینگی هه‌یه و ڕۆژی چوارشه‌ممه رایگەیاندبوو کە هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆریای باکوور به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.




