جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قوتابیانی ئەكادیمیای دیبلۆماسی ڤیەننا كرد
__2013_04_04_h15m57s9__GH.jpg)
ئەمرۆ پێنچ شەممە 4/4/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قوتابیانی ئەكادیمیای دیبلۆماسی ڤیەننا كرد.
لەدیدارێكدا كە دكتۆر مستەفا گۆران نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەڤیەننا ئامادەیبوو.
دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پوختەیەكی لەبارەی بارودۆخی عێراق لەسەردەمی رژێمی دیكتاتۆری و هەوڵەكانی جینۆساید و قڕكردنی گەلی كوردستان خستە روو دواتر تیشكی خستە راپەرینی خەڵكی كوردستان و هاتنە كایەی ئەزموونی دیموكراسی و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم و ئەو دەسكەوتانەی قۆناغ بە قۆناغ بۆ گەلی كوردستان هاتوونەتەدی و تیشكی خستە سەر كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و رێژەی ئافرەتانی خستە روو هەروەها لەبارەی كێشەكان لەگەڵ بەغدا گوتی كێشەی ئێمە لەگەڵ حكوومەتی بەغدا ئەوەیە كە هێشتا جێبەجێ كردنی برگە و مادەكانی دەستوری عێراقی پشت گوێ خستوە كە سەدا هەشتای خەڵكی عێراق دەنگیان بۆ داوەو دەخوازین حكوومەتی عێراق بڕگە و مادەكانی دەستور جێبەجێ بكات بۆئەوەی گەلانی عێراق بحەسێنەوەو مافەكانمان بە شێوەیەكی دیموكراسی بچەسپێنین
هەر لەدیدارەكەدا ژمارەیەك لەقوتابیانی ئامادەبوو چەندین پرسیاریان لەبارەی رەوشی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پەیوەندی نێوان پارت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد كە مایەی سەرنج و وەڵامدانەوەی بەرێزیان بوو.




