٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندی كۆمەڵەی پەنابەرە گەراوەكانی ئەوروپا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ پێنچ شەممە 4/4/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنوسینگەی خۆی لەتەلاری پەرلەمان پێشوازی لەشاندی كۆمەڵەی پەنابەرە گەراوەكانی ئەوروپا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا شاندەكە سوپاسگوزاری خۆیان بە دیداری جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەربڕی و پوختەیەكیان لەبارەی كار و چالاكی رێكخراوەكە خستە روو كە تائێستا لەهەموو شارەكانی كوردستان ئەندامیان هەیە و لەشاری كەركوك لقیان كردۆتەوەو هیوایان خواست بەجدی كار بۆ قەرەبوكردنەوەو هاوكاری ئەو پەناهەندانە بكرێ كە ساڵانێك لەئەوروپا بوون و ئێستا گەراونەتەوە بۆ ئەوەی ژیانێكی نوێ لەكوردستان دەست پێ بكەن

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و داوای لێكردن پێداچوونەوەی وورد لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بكەن كە پێشتر كاریان لەسەر كردوە بۆ ئەوەی لەهەموو رووێكی قانونی شیكردنەوە بۆ زاراوەكانی هەبێت و بەووردی پێناسەی پەناهەندە و چۆنیەتی زاڵ بوون بەسەر گیرگرفتە دەروونی و ئەو ناخۆشیانەی دووچاری بوونەتەوە بكرێ بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بەرگری لەمافەكانیان بكرێ و لەهەموو رووێكەوە كار بۆ ئامادەكردنیان بكرێ و بتوانن لەناو كۆمەڵ دا درێژە بەژیان و گوزەرانی ئاسایی خۆیان بدەن هەروەها داوای لێكردن دوای دیراسە كردنی پرۆژە یاساكەیان لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمانیش گفتوگۆی جیدی بكەن و لەهەموو رووێكەوە ئاور لە پەناهەندە گەراوەكان بدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار