٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵنوێنەری رێكخراوی (Step)ی سویسری كۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە دیدارێكی نێوان د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و خاتوو ئەنێمێتێ دانیلسن بەڕێوەبەری یەكەی هەڵسەنگاندن لە رێكخراوی (Step)ی سویسری تایبەت بە یارمەتیدان و پێشكەشكردنی هاوكاری لە بواری مرۆیی و توێژی منداڵان، ئەنێمێتێ باسی لە كار و چالاكیەكانی ڕێكخراوەكە و چۆنیەتی هەماهەنگی كردن لەگەڵ حكوومەت و هاوكات پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر كرد. هەروەها خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو پێشكەوتنە بەرچاوەی كە لەهەرێمی كوردستان بەدی هاتووە لەبواری وەبەرهێنان و پێشكەوتنی ئابووری.

لەلایەن خۆشیەوە، د.دیندار زێباری باسی لە ڕۆڵی رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و هاوكات ڕێكخراوەكانی دیكەی نێودەوڵەتی كرد لەهەرێمی كوردستان كە هەریەكەو لەبواری جیاجیادا توانیویانە خزمەتی باش پێشكەش بكەن وە هیوای خواست بەگڕوتینێكی زۆرتر هاوكار بن لەپێناو بەرەو پێشچوونی زیاتر. دواتر سەبارەت بە پەنابەرانی سوریا ڕایگەیاند كە لەئێستادا لەبارودۆخێكدان كە پێویست دەكات هەموو لایەك هاوكاربین بۆ كەمكردنەوەی نەهامەتییەكانیان و یارمەتیدانیان وەك ئەركێكی مرۆیی، رێكخراوی (Step) یش وەك زۆربەی ڕێكخراوەكانی دیكە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بنوێنێنێت و هەوڵبدات لەبواری منداڵان خزمەت پێشكەش بكات.

جگە لەمەش، د. دیندار ئاماژەی دا بەوەی وەك خاڵی پەیوەندی نێوان حكوومەتی هەرێم ولایەنە نێودەوڵەتییەكان ئامادەیە هەر هاوكارییەكن كە پێویست بكات بۆ ئاسانكاری كردن لە ئەرك و كارەكانی ڕێكخراوی ناوبراو تەواوی ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی دیكە بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییكانی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار