٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واژۆیەك لە نووسینگەكەی سەرۆك وەزیرانەوە!!

سەرچاوە: KDP.info

ڕاپۆرتی كارزان هەورامی

ماوەی چوار ساڵە نوری مالیكی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق كاردەكات، پێش ئەو كۆشكی سەرۆك وەزیران هیچ كۆبوونەوە و دانیشتنێكی سیاسی تێدانەدەكرا واتە بەپێی دەستور تا بە شێوەیەكی یاسایی پەرلەمان دەنگ بە حكوومەت نەدا كۆبوونەوە لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت ناكرێت، بەڵام دواجار بڕیاردرا كە عێراق لە قەیرانی بێ حكوومەتی دەرباز بكرێت، كۆبوونەوەكە لە هەولێر ئەنجام درا و هەموویان لەسەر ئەوە ڕێكەوتن كە ڕێكەوتنی هەولێر بە 19 خاڵەوە جێبەجێ بكرێت، هەرئەو ڕۆژە حكوومەتی عێراقی بەمەرج بنیادنرا، بەڵام ئەوەی خاڵی سەرەكیی بوو لە كۆبوونەوەكە دواتر پابەندبوونی پێوە نەكرا، هەرلە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دوای سێ مانگ بڕیاردار كە دەسەڵاتی تەواو نەدرێت بە ئەنجوومەنی سیاسەتی ستراتیجی بە لیستی عێراقیە و ئەیاد عەلاوی، دواتر گرفتی تاك ڕەوی دەسەڵات درێژەی كێشاو لەنووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بڕیاردرا كە سەرجەم كارمەند و پلەدارەكانی نزیك لە مالیكی ڕاستەوخۆ لەلان ئەحمەدی كوڕیەوە سەرپەرشتی بكرێت، هاوكات كوردیش كەدەبێت لە %17ی سوپای عێراق پێكبهێنێت ئێستا تەنیا %3یشی پێكنەهێناوە و هەرلەنووسنگەری سەرۆك وەزیرانەوە بڕیاردرا كە بەشە بودجەی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەسەر %17ی بودجەی كوردستان بێت و نەكەوێتەسەر بودجەی وەزارەتە سیادیەكانی عێراق، ئەوە تەواو ئەو ڕاستیە دەردەخات كە لە نووسنگەری سەرۆك وەزیرانەوە مەیلێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو %17ی كوردستان كەم بكرێتەوە بۆ لە %12 كە ئێستا بانگەشەی بۆ دەكەن و داوای كەم كردنەوەی دەكەن، هاوكات دوای سالێك لە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بڕیادرا بە ناردنی هێز بۆ خانەقین و جەلەولا و سنوری ناوچەكانی مادەی 140، دواتر لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بڕیار بە دروستكردنی هێزی دیجلە و فرقەی 12، كە لە دەرەوەی دەستوری عێراق دەسەڵاتی كانی پێدرا و لە دەرەوەی دەستوریش ئەو هێزانەدانرا، هاوكات لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڕیادرا بەبێ گەڕانەوەی دەستور جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق و وەزیری دارایی عێراق و دووئەندامی پەرلەمانی عێراق و چەند وەزیرێك و كاربەدەستێكی حكوومی بەتیرۆرست ناویان بهێنرێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ شەرعیەتی دەستور لە عێراقەوە ڕاوە دوویان بكرێت و لە وڵاتی خۆیان ببن بە قاچاخ.

هەرلە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بریاری راگرتنی پارەی كۆمپانیا نەوتیەكان درا كە بەپێی دەستوری عێراق لە مادەكانی 114 و 115 و 116 ی عێراق مافی بەهەرێم داوە وەبەرهێنانی نەوتی بكات و گرێبەست واژۆ بكات ئێستاش لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بڕیاردراوە كارەكانی كۆمپانیاكانی نەوتی لە هەرێم تەگەرەیان بخرێتە بەردەم، لە بەردەوامی كارەكانی نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە هەڵچوون لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و جیهان كرا تائەو كاتەی حكوومەتی عێراق بە حكوومەتێكی تایفەگەری بچوێنن.

ئێستاش كە بڕیار لەسەر داهاتووی عێراق دەدرێت و ئەم وڵاتە پێویستی بەوەیە كە بونیادی ئابوری بەهێز ببێت لە نووسنگەری سەرۆك وەزیرانەوە خۆش حاڵی دەردەبرێت بۆ تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بەم شێوەیە كە تەنیا دەسەڵات داران و هاوبەشكانی نووسنگەری سەرۆك وەزیرانی عێراق سودی لێدەبینن، قەرار وابووە بونیاد نانەوەی عێراق ببێتە هەوێنی ئاشتی و بەرقەراو بوون بۆ عێراق و ناوچەكە بەڵام لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڕیاردراوە بەناردنی هێزێكی تایبەت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هێزی سوپای ئازاد جیا لەوەی ئەو هێزە بەرگری لە بەشێكی زۆری داواكانی خەڵكی سوریا دەكات، بەڵام بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕاستیە و بە فشاری وڵاتێكی دراوسێ لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە ئەو بڕیارە دەدرێت .

لە و نووسنگەوە بڕیاردەدرێت گوێ لەداواو داواكاری لایەنەكانی عێراق نەگیرێت هەڵپساردنی كۆبوونەوەكان بكرێت بەیان نامەكان پشگوێ بخرێت پێشنیارەكان فڕێ بدرێت، لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە 400 بەڕێوەبەری وەكالەت لەلایەن كەسەنزیكەكانی سەرۆك وەزیرانەوە بەڕێوەببرێت، ڕێگری لە خەڵك بكرێت لە ناوچەكاكانی ناوەڕاست و سەروی عێراقەوە سەردانی باشوری عێراق بكرێت، زیندانی نهێنی ئاشكرا ببێت ڕێژەی كارەكا لە 24 كاتژمێرەوە ببێتەوە بە 4 كاتژمێر ڕێژەی بێكاری بگاتە %45 تەنیا لە ماوەی چوار ساڵدا ڕێژەی قوربانی بۆ ئاستێكی مەترسیدارە نزیك ببێتەوە دەبێت هەڵوێستی نووسنگەی سەرۆك وەزیران چیبێت.

هەرلە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە بەپیلان كاربكرێت بۆ تێكدانی ڕیزەكانی عێراق و ڕاكێشانی سەركردەكان بۆ دژایەتی یەكتری دەبێت، حاڵی حكوومەت چۆن بێت؟.

لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە پێنج ساڵ پێش ئێستا واژۆ لەسەر ڕێكەوتنی ئاشتەوای نیشتیمانی دەكرێت، لە ئێستادا و دوای پێنج ساڵ دژایەتی ئاشتەوای نیشتیمانی دەكرێت، لە دەستوری عێراق ئاماژە بە قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتنی قوربانیانی چەكی كیمیاوی و ئەنفال و دەربەدەركردن دەكرێتەوە لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە ئەو بڕیارە پێشێل دەكرێت ئێستا دەكرێت سەرجەم وەڵامی ئەو پرسیارانە ڕووبەڕووی نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێتەوە، كە دووڕێگا لەبەردەمیدا هەیە یا ئەوەتا كاردەكات بۆ ئەوەی ڕێكەوتنەكان جێبەجێ بكات یا ئەوەتا دەبێت دەستبەرداری دەسەڵاتی تاك ڕەوی ببێت، چونكە قەول وانەبووە لە عێراقی نوێ دا كەسێك بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراقی بڕیار بدات دەسەڵات بەڕێوەببات .

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو كەسانەی پشگیری لە هەڵوێست و بڕیاری نووسنگەی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق دەكەن دەبێت لە ماهیەتی دەسەڵاتی دیموكراتی و شەراكەتی نیشتیمانی تێبگەن بۆ ئەوەی نەكەونە هەڵەی نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار