عەتییە : کۆبوونەوەکانی هەولێر لە نێوان نیشتمانی و کوردستانی دەرنجامی هەبووە

عێراق -Kdp.info/ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات،ئاشکرای کرد: کە کۆبوونەوەکانی هەولێر دەرنجامی هەبووە و هەردوولا هاوپەیمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی نیشتمانیی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانەوە رێككەوتوون.خالد عەتییە بە ئاژانسی هەواڵی (نینا)یراگەیاند: بەشیوەیەکی مەبدەئی هەردوو هاوپەیمانییەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر بەردەوامی گفتوگۆو دانوستانەكان رێككەوتوون تا ئەو كاتەی رێگەچارەیەك بۆ كێشەكان دەدۆزنەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەندامی یئتلافی عیراقییه تەڵال زهوبهعی راگەیاندووە : کە بادانهوهی نوری مالیكی بهلای كورد و سازكردنی گفتوگۆ له نێوان هاوپهیمانیی نیشتمانیی شیعهكان و كورد، ترسی مالیكی دهردهخات لهو لێپرسینهوه چاوهڕوانكراوهی كه ئهنجوومهنی نوێنهران بۆی ئامادهكردووه.




