به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت

ئه‌مڕۆ 6/6/2012 دكتۆر علی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی دڵنیایی جۆری له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له تاوتوێكردنی ره‌وش وپێشكه‌وتنه‌كانی به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رانی دڵنیایی جۆری پرێزنته‌یشنێكیان پێشكه‌شكرد و ره‌وش و سوود و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م به‌رنامه‌یان خسته‌ڕوو. له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پلاندانان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌شداربووانی تری به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری كرد بۆ كاری به‌رده‌وامیان له‌م به‌رنامه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته به‌رچاوانه‌ی تا ئێستا به‌دیهاتوون هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی 18 مانگ به‌ر له ئێستا. هه‌روه‌ها د. علی سندی دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌وڵده‌دات بایه‌خی زیاتر به‌م پڕۆژه‌یه بدرێت و كار زیاتر بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری به‌رامبه‌ر به‌م پڕۆژه‌یه له رێگای كه‌ناڵه‌كانی میدیاوه.
شایانی باسه به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری به هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم و قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانی بۆ حكومه‌ت NSG به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له رووی پێشوازیكردنی هاووڵاتیان وكه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و كارئاسانی له راییكردنی مه‌مه‌ڵه‌كانیان.




