٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.رزگار: شەھرستانی ھەوڵ دەدات گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا سەرەکەوتوو نەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/دوێنێ حوسێن شەھرستانی لە میانەی پێشەکەشکردنی وتارێکی لە ئاھەنگی بە ئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوی شەفافیەتی نەوتدا، ھەرێمی کوردستانی تۆمەتبارکرد بە ناردنی نەوت بە قاچاغ بۆ دەرەوەی وڵات، لەبەرانبەردا بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئەم وتانەی شەھرستانی رەتکردەوە و دەڵێت: مەبەستی شەھرستانی ئەوەیە کە ئەو شاندەی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆ ھاتوونەتە کوردستان سەرکەوتوو نەبن.

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە kdp.infoراگەیاند: دوێنی ئاھەنگێک بە بۆنەی ئەندامبوونی عێراق لەرێکخراوی دەستپێشخەری شەفافیەتی نەوت سازکرا و حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە ئەم دەرفەتەی قۆستەوە بۆ ئەوەی ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان بکات و تۆمەتباری بکات بە ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە بە قاچاغ، بەڵام پێویست بوو حوسێن شەھرستانی ئەم دەرفەتە بەکاربێنێت بۆ ئەوەی داوا لەلایەنە سیاسییەکان بکات رێکكەون بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز پەسەند بکرێت، چونکە ئەگەر ئەم یاسایە پەسەند بکرێت ھەموو کێشەکان چارەسەردەکرێن.

د.رزگار گوتیشی: مەبەستی شەھرستانی لەو قسانە بۆئەوەیە کە ئەو شاندەی ھاتوونەتە کوردستان بۆ گفتۆگرن لەگەڵ سەرکردایەتی کورد لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا سەرکەوتوو نەبن و گفتوگۆکان پەکبخات، چونکە لە کاتێك ئەو قسانەی گوت كە شاندی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە گفتوگۆدابوون لە گەڵ سەرکردایەتی کورد لە کوردستان.

دوێنێ شاندێکی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا .

هەواڵی پەیوەندیدار