٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیاربەكر گفتووگۆ لە سەر كێشەی تورك دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-KDP.info/ رێكخراوە مەدەنییەكانی گەنجان بڕیاریان داوە لە رێکكەوتی 6ی ئەم مانگەدا لە شاری دیاربەكر كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر كێشەی تورك ساز بكەن.

ئارمانج لە سازكردنی كۆبوونەوەیەكی لەمجۆرە لە شاری دیاربەكر لە ساتێكی هەستیاری وەكو ئەمڕۆدا لە لایەن زۆربەی هەرە زۆری سیاسەتمەدار و رۆشنبیرەكانەوە رەخنەی لێدەگیرێت و ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێك بۆ لاواز كردنی هەوڵەكانی چارەسەركردنی پرسی كورد لە قەڵەم دەدەن.

بە پیێ سەرچاوەكانی هەواڵ ئارمانجی ئەم رێكخراوانە ئەوەیە كە كێشەیەكی نوێ لە توركیا دروست بكەن و تا بەمجۆرە پێش لە سەركەوتنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بگرن

هەواڵی پەیوەندیدار