٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵلا گول: پێویستە پارتەكانی دیكەی توركیا بەشداری لە قۆناخی چارەسەری بكەن

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- KDP.info/ رۆژی چوارشەممە سەرۆك وەزیری توركیا لە لیتڤانیا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و نەخشە رێگای حكوومەتی توركیا بۆ ئەم مەبەستە كرد و گوتی: حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد خاوەن بریار و ئیرادەیە و بۆ ئەم مەبەستەیش نەخشە رێگایەكی زۆر باش و ئیجابی ئامادە كردووە.

سەرۆك كۆماری توركیا لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە تەنیا یەك كێشەیەکی ئەم قۆناغە ئەوەیە كە ئەم قۆناغە لە سەر چەرخەی سێ پارت و لایەندا بەرێوە دەبرێت و ئەمە شتێكە كە بۆ وڵاتێك وەكو توركیا باش نییە، چونكە توركیا وڵاتێكی فرە پارتییە بۆیە پێویستە پارتەكانی دیكەی توركیایش تێكەڵی ئەم قۆناغە بكرن.

سەبارەت بە هەڵوێستی جەهەپە و مەهەپەیش سەرۆك كۆماری توركیا گوتی"من وەكو سەرك كۆماری توركیا داوا لەم دوو پارتەی توركیا دەكەم كە تەنیا بیر لە بەرەژوەندی حزبایەتی خۆیان نەكەنەوە، بەلكو پێویستە بیر لە بەرەژوەندی وڵات و گەلانی توركیا بكەنەوە و لە جیاتی ئەوەی كە ئاستەنگ ببن لە بەردەم ئەم قۆناغەدا دەبێت هاوكار بن و پشتگیری لە هەوڵدانەكانی چارەسەری پرسەكە بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار