گۆڕە بەکۆمەڵەکانی هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆیان هەیە و پێویستە لە لایەن کەسانی پسپۆر و شارەزاوە هەڵبدرێنەوە
لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له‌چیای باڵامبۆی سه‌ر به‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چەندگۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە تا ئێستا کار بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆرانە نەکراوە.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "گۆڕە بەکۆمەڵەکانی هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆیان هەیە. لەبەر ئەوەی شەهیدانی ناو ئەو گۆڕانە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایین پێویستە لە لایەن کەسانی پسپۆر و شارەزاوە هەڵبدرێنەوە".
گوتیشی "هەر بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان به کۆمپانیایەکی بەریتانی تایبەتمەند لەو بوارە کرد. ئەو کۆمپانیایە تیمێکی رەوانەی کوردستان کرد و بەهاوبەشی سەردانی هەڵەبجە و گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان کردووە. شاندەکە نمونەی خاک و خۆڵی گۆڕەکان و هەندێک ناوچەی هەڵەبجەیان بۆ بەریتانیا برد تا زانیاری پێویستی لەسەر بەدەست بێنن".
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاند "دوای توێژینەوە لەو نمونەی ئەو خاك و خۆڵەی بۆ بەریتانیا بردراوە و دەرکەوتنی ئەنجامەکان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان به هاوبەشی لەگەڵ تیمە بەریتانیاییەکە گۆڕە بەکۆمەڵکەکان هەڵدەداتەوە و روفاتی ئەو شەهیدانە دەردەهێندرێتەوە و لە جێگە و شوێنی شایستە دەنێژرێن".
گۆران ئەدهەم، قایمقامی هەڵەبجەی شەهید رایگەیاندبوو "ئه‌گه‌ر پاشماوه‌ی ماده‌ی كیمیایی به‌ڕوفاته‌كانی ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و ڕێگه‌نه‌درێت هاوڵاتیان نزیك ببنه‌وه له‌شوێنی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه".




