٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلاتفۆرمی کوردی لە شاری لاهەیهۆلەندە راگەیەنرا

سەرچاوە: KDP.info

هۆلەندا- KDP.info/ دوێنێ لە مەراسیمێکدا کە چەندین پارت و رێکخراو و کەسایەتی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەی بوون، نوێنەری حکوومەتی هەرێم دڵاور ئاژگەیی دەستخۆشی لە دامەزرێنەران و تیمی سەرۆکایەتی پلاتفۆرمی کوردی کرد، بۆ ئەم هەڵمەتە کوردانە و نیشتمانپەروەرانەیکە بناغەی یەکگرتن و نزیکبوونەوەیە لە نێوان کوردانی دانیشتووی هۆلەندە لەم کات و ساتە هەستیارەی کە گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکریزییە. بۆیە ئاژگەیی بەرز نرخاند و پشتگیری و هاوکاری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی لە یەکێتی ئەوروپا بۆ سەرخستنی ئامانج و کارەکانی پلاتفۆرمەکە راگەیاند.

لە بەشێکی تری وتارەکە نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا دڵاوەر ئاژگەیی گوتی: بێگومان رێکخستنی رەوەندی کوردی لە ژێر یەک پلاتفۆرمدا کارێکی ئاسان نەبووە و هیوامان وایە ئەم پلاتفۆرمە ببێتە هێزێکی سیاسی و کەلتووری و رۆشەنبیری کارا، تاکو لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان لەم وڵاتە سەنگێکی بەهێزی هەبێت و گۆڕانکاری گەورە و باڵانسێکی کاریگەر لە سیاسەتی ناوەوەی هۆڵەندا بەرامبەر بە دۆزی کورد دروست بکات و پەیوەندی سیاسی و ئابوری و دیپلۆماسی لە نێوان کوردستان و ئەم وڵاتە پەرە پێبدات و ببێتە پشتگیرییەکی مەزنی ئابوری و سیاسی و رۆشنبیری نێوان وڵاتی هۆلەندا و کوردستان.

 پلاتفۆرمی رێکخراوە کوردییەکان لە هۆلەندا کە نزیکەی ٤٠ رێکخراوی کوردی لەخۆ دەگرێت و لە بەرەو زیادبوونیش دایە، یەکەم گردبوونە و پلاتفۆرمی لەم چەشنەیە و لە رێکخراوە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە بێ تێڕوانینی سیاسی و ئایینی پێکدێت و دەتوانیت لە ئایندەدا نوێەرایەتی رەوەندی کوردستانی لەم وڵاتە بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار