٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەر قوتابیەكی پۆلی دوانزە چوار وانەش كەوتبێت دەتوانێت بەشداری لە تاقیكردنەوەكان بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەمەبەستی ئاسانكاری و یارمەتیدانی زیاتری قوتابیان وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك لەمەڕ بەشداریكردنی قوتابیانی پۆلی دوانزەیەم دەردەكات.

 هاجەرە داود وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆkdp.infoگوتی: لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی تایبەتیدا ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئاسانكاری و یارمەتیدانی زیاتری قوتابیان بڕیارێكی سەبارەت بە بەشداریكردنی قوتابیانی پۆلی دوانزەهەم دەركرد.

ناوبراو گوتیشی: بڕیارەكە لەدوو خاڵ پێكهاتووە ئەوانیش بریتین لە بڕیاردان بە داخیل بوونی سەرجەم ئەو قوتابیانەی كە لە پرۆگرامی خوێندنی كۆنی پۆلی دوانزەیەم دەخوێنن ئەمەش وەكو هەل و دەرفەتێكە بۆ ئەوەی دەربچن لەو قۆناغە، هەروەها خاڵی دووەم بریتییە لە ئەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاریدا كە قوتابی ئەگەر چوار وانەش بكەوێت ئەوا دەتوانێت بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار