سه‌رۆك بارزانی سوپاسنامه‌یه‌كی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێده‌گات

له وه‌ڵامی پیرۆزبایینامه‌ی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات. له نامه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوولا ده‌كاته‌وه له‌پێناو ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادیی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
بەڕێز جەنابی سەرۆک
سوپاس بۆ پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزتان. ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ پەیامی پشتگیری و هاندانتان و هیوادارم لە داهاتوودا پێکەوە کار بکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە ئاڵۆز و گۆڕانکارییانەی کە ئەمڕۆ جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت.
لە کاتێکدا کە وەک وەزیری دەرەوە دەستبەکار دەبم، هیوام وایە بتوانین پێکەوە کار بکەین بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا و هاوکاری بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئاشتی و خۆشگوزەران و ئازاد بۆ وڵاتەکانمان.
...لەگەڵ ڕێزدا
جۆن. ئێف. کێری




