٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی رووداوەكەی كۆمپانیای (HKN) بۆ وزە لە هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەباشی زانی ئەو روونكرنەوەی خوارەوە بدات سەبارەت بە رووداوێك لە بلۆكی نەوتی سەرسەنگ كە كۆمپانیای (HKN) بۆ وزە بەڕێوەیدەبات.
 

بەپێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتە هەڵانەی كە لە میدیاكانی جیهانی بڵاوكرایەوە، ڕووداوەكە حاڵەتێكی ئەمنی راستەقینە نەبووە وە بە هیچ شێوەیەكیش هەوڵدان لە ئارادانەبووە بۆ ئەوەی كەسێك وەكو بارمتە بڕفێندرێت. هۆكاری ڕووداوەكە ناكۆكییەكە پەیوەندی بەو ئیش وكارانەوە هەیە كە كرێكارانی ناوخۆیی لەوێ‌ كاردەكەن وە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا مووچەیان پێنەدراوە.
 

نۆێنەرانی كرێكارەكان داوایان لە كۆمپانیای ناوبراو كردبوو كاروچالاكییەكان رابگرن تا كێشەی نەدانی مووچەكەیان چارەسەردەكرێت بەرامبەر ئەو كارانەی كە ئەنجامیانداوە، دواتر كێشەكە بە ئاشتیانە چارەسەركرا وە هیچ كاتێكیش لە كیلگەكە كەس ئازاری پێنەگەیشتووە وە هیچ توندو تیژیەكیش ڕووینەداوە. لە میانەی ئەو رووداوە یەكێك لە كارمەندانی كۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی بەناوی (شلەمبەرگەر) كە لە شۆینی رووداوەكە كاردەكات هەندی زانیاری نادروستی داوەتە میدیاكان.
 

دواتر كۆمپانیای (شلەمبەرگەر) روونكردنەوەێكی بڵاوكردەوە و دەڵیت " كارمەندەكەیان ئاگاداری ووردەكاریەكانی تایبەت بە ڕووداوەكە نەبووە بۆیەش لێدوانەكانی بۆ میدیاكان جیهانی دروست نەبووە سەرەرای ئەوەش ئێمە لێدوانی ئەو كارمەندە بە گشتی رەتدەكەینەوە چونكە گوزارشت لە راستیەكان  یاخود لە رای كۆمپانیاكەمان ناكات.
 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاستێكی بەرزی ئاسایشی دابین كردوە، هەرێمی كوردستانیش بە بەردەوامی شۆێنیكی سەقامگیر وپارێزراو دەبێت بۆ كۆمپانیا بیانیەكان و كارمەندەكانیان لە رووی ژیان و كاركردندا. حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بۆ پشتگیری كردنی كاروچالاكییەكانی كۆمپانیاكانی نەوتی جیهانی وەهەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان كارمەندانی ناوخۆیی دڵنیادەكاتەوە كە هەمیشە ئەوان لەبەرچاودەگیرین وە هەڵی كاركردنی گونجاو لە كەرتی نەوت بۆیان دەرخسینین لە هەمان كاتیشدا پشتگیری لەو پرۆژە كۆمەڵایەتیانە دەكەین كە لەلایەن كۆمپانیا نەوتیەكان جێ‌ بە جێ‌ دەكرێت لەسەر بنەمای پێداویستی خەڵكی ئەو ناوچانەی كە كۆمپانیاكان كاری تیادا ئەنجام دەدرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار