شاندێکی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی گەیشتە کوردستان

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا شاندێکی باڵای لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی گەیشتە ھەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی نوسینی نامە بۆ لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کۆبێتەوە، بەڵام رەنگە نوسینی ئەم نامەیەش کاتی بوێ.
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: ھەرکاتێ ئەو نامە بنوسرێت ئاراستەی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بکەن، بەڵام ئەگەری ھەیە بدرێت بەوشاندەی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە ئێستا لەکوردستانن.
عوسمان سەبارەت ئامانجی ھاتنی ئەوشاندە گوتی: ھاتوون لەگەڵسەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە وباس لەکێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،دوێنێش شاندێکی رەوتی سەرد سەردانی کوردستانیان کردوە.




