عێراقییه: هیچكام له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراقییه كه ئیمزایان له‌سه‌ر سەندنەوەی متمانە لەمالكی كردووە، ئیمزاكانیانی نه‌كێشاوه‌ته‌وه

ئه‌ندامێكی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ په‌رله‌مانتاری عیراقییه ئیمزاكانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی كشاندووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامێكی لیستی عیراقییه كه بڕیارده‌ری په‌رله‌مانیشه، ته‌ئیكدده‌كاته‌وه، ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ئیمزایان له‌سه‌ر داواكه نه‌كردووه تا بیكشێننه‌وه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچكام له ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی ئیمزای خۆیان نه‌كشاندووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د خالدی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و ئه‌ندامی لیستی عیراقییه له لێدوانێكیداهه‌واڵی كێشانه‌وه‌ی ئیمزای سێ په‌رله‌مانتاری عیراقییه له‌سه‌ر داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ئیمزایان له‌سه‌ر داواكه نه‌كردووه تا بیكێشنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌یسه‌م جبوری، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سێ په‌رله‌مانتاری لیستی عیراقییه دوای ئه‌وه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی كردووه، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین و ته‌ئكیدیانكرده‌وه كه ئیمزاكانیان كشاندووه‌ته‌وه.
سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراقییه كه ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون ناویانی ئاشكراكردووه كه گوایه ئیمزاكانیان كشاندووه‌ته‌وه، بریتین له: ئیبراهیم نایف، خه‌لیل زه‌یدان خه‌ڵه‌ف جبوری و ناهیده داینی.
به‌ڵام بڕیارده‌ره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه كه، هیچكام له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عیراقییه كه ئیمزایان له‌سه‌ر داواكه كردووه، ئیمزاكه‌ی خۆیان نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی ئیمزاكانی لیسته‌كه‌ش بریتییه له (84) ئیمزا، وتیشی: "ئیمزاكان راده‌ستی سه‌رۆك كۆمار كراون و له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك بۆ راست و دروستی ئه‌و ئیمزانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه پێكهێنراوه، ته‌ئكیدیشده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌ك ئیمزای ساخته‌یان تێدا نییه و هه‌موو ئیمزاكان له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه كراوه".




