کەرکووک..تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیە 25کردوەی تیرۆرستی رویانداوە

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info /عەمید ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تازە لەشاری کەرکووک بۆمبێکی چێندراو لەناوگەراجێکی راوەستانی ئۆتۆمبێل تەقیەوە ، لەئەنجامدا 8کەس برینداربوون.
عەمید ھەڵۆ نەجات گوتیشی: رەوشی ئەمنی کەرکووک زۆر خراپە و بەردەوام کردەوەی تیرۆرستی لێ روودەدات، بەجۆریک تەنھا لەم ھەفتیە 25کردەوەی تیرۆرستی رویانداوە.
نەجات ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی دوو رۆژە دوو کەسی خەڵکی شاری موسڵ ھاتبوونە شاری کەرکووک، بەڵام دیارنەماون و گەرانیش بهدوایاندا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم دووکەسە بەردەوامە.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند: لەشاری کەرکووک رێگا نادرێت ئاسایش ئەرکی خۆی جێبەجێبکات بۆ پاراستنی خەڵکی شاری کەرکووک ، چونکە رێگریان لێدەکرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش سەرکردایەتی کوردیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.




