٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانكۆ بەریتانیەكان گەیشتنە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت به‌ KDO.info/ ئەمڕۆ بەیانی 13 گەورەترین زانكۆكانی بەریتانیا گەیشتنە شاری هەولێرو بەمەبەستی دیدار لەگەڵ قوتابیانی خوێندنی باڵا دەستیان بە نمایشەكانیان كرد.

ئەو زانكۆ بەریتانیانەی هاتوونەتە هەولێری پایتەخت بۆ جاری چوارەمیانە بە شێوەیەكی خۆڕایی نمایشی كارەكانیان و ئاستی زانیارییەكانیان دەكەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێژەیەك لەو قوتابیانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەچوار چێوەی پڕۆژەی توانا سازیدا دەیانێرێتە وڵاتانی جیهان بۆ خوێندنی باڵا.

شلێر عەلی بەرپرسی وەبەرهێنان لە كونسوڵخانەی بەریتانیا لە شاری هەولێر ئەو هاتنەی زانكۆكانی بەریتانی بە شۆڕشێكی زانستی لەقەڵەمداو وای باسدەكات كە زانكۆ بەریتانییەكان گرنگی زیاتر بە كوردستان دەدەن, چونكە حكوومەت بۆخۆی لەپشت پڕۆژەی خوێندنی ئەو قوتابیانەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار