٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر داوای یەکێتی قوتابیان وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە سەرجەم قوتابیانی دەرەکی مافی بەشداربونیان لەتاقیکردنەوەکان کۆتایی ساڵ دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ فاتیح مەولەوی زادە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند:ھەفتەی رابردوو نوسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، کە لەدوو خاڵ پێکدەھات یەکەمیان سەرجەم ئەوقوتابیانەی کەوا لەسەر سیستەمی کۆن تاقیکردنەوەی دەرەکیان  ئەنجامداوە ھەموویان بەشداری لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بکەن، چونکە ساڵی داھاتوو سیستەمی کۆن کاری پێناکرێت وکار بەسیستەمی نوێ دەکرێت و خاڵی دووەم ئەو قوتابیانەی کەلەسەر سیستەمی نوێ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە و لەسێ وانە کەوتوون ھەموویان بەشداربن یاخود بۆیان بکرێت بەسێ یان چوار وانە بۆ ئەوەی مافی بەشداربوونیان ھەبێت لەتاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵ.

فاتیح مەولەی زادە گوتیشی: خۆشبەختانە وەزارەتی پەروەردە رازی بووە ھەردوو داواکاری جێبەجێبکات، بەڵام خاڵی دووەم تەنھا ئەوانەی لەچوار وانە کەوتوون مافی بەشداربونیان لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەبێت.

مەولەوی زادە ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە سوپاسی وەزارەتی پەروەردە دەکەین کە داواکارییەکانی ئێمەیان جێبەجێکردووە و بەڵێنیش بەقوتابیان دەدەین کە بەردەوام دەبین لەخزمەت کردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار