وەزارەتی ئەوقاف خەڵکی کوردستان دڵنیادەکاتەوە قوتابیانی کورد لە میسر سەلامەتن

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.infoرایگەیاند: دوێنێ ھەواڵێکمان پێگەیشت کە 560 قوتابی ئەزھەر لە وڵاتی میسر لەیەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی قوتابیان بەھۆی خواردنی ماوە بەسەرچوو ژەھراوی بوونە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ قوتابیەکی کوردی تێدانییە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: دوای گەیشتنی ئەم ھەوڵە بەئێمە پەیوەندیمان بە قوتابیانی کورد لەو وڵاتە کرد، بەڵام دیاربوو کە ھیچ قوتابییەکی کورد ژەھراوی نەبووە، ھەر بۆیەش ئێمە خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەموو قوتابیانی کورد لەو وڵاتە سەلامەتن.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا 200قوتابی کورد لەو وڵاتە دەخوێنن.




