هه‌ره‌سهێنانی به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی رێگه‌ی بۆ زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان خۆش كرد داوای دامه‌زراندنی هه‌رێم بكه‌ن

سه‌بهان مه‌لا جه‌یاد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند دوای شكستهێنانی به‌ستنى كۆنگره‌ی نیشتیمانی ، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دووباره داوای دامه‌زراندنی هه‌رێم ده‌كه‌ن .
جه‌یاد راگه‌یاند: هه‌ره‌سهێنانی به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی رێگه‌ی بۆ زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان خۆش كرد داوای دامه‌زراندنی هه‌رێم بكه‌ن و روونیشیكرده‌وه كه بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و كار گه‌یشتۆته سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق .
ئاماژەی بەوەشدا ئه‌م بارودۆخه سیاسییه ئالۆزه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه ده‌قۆسترێته‌وه كه سه‌ره‌تا له هێرشه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد بۆ سه‌ر وه‌قفی سوننی و شیعی.
شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2011 ده‌نگی له سه‌ر به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان دا وه‌ك هه‌رێمێكی ئیداری ئابووری له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ به‌لام نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ره‌تكرده‌وه به‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه له سه‌ر بنه‌مای تایفیه‌ت سه‌ریهه‌ڵداوه .




