٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆداپار لە دژی هاتنی شاجوانەكانی جیهان بۆ دیاربەكرە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ دوای ئەوەی كە لە رۆژی سێ شەممە شاجوانەكانی جیهان بە مەبەستی بەشداری كردن لە دەستنیشان كردنی شاجوانی شارەستانییەتەكانی جیهان سەردانی شاری دیاربەكریان كرد ئەمرۆ پارتی ئیسلامی كورد هۆداپار لە دیاربەكر نارەزایەتی خۆی لە دژی هاتنی ئەم شاجوانانە دەربڕی.

هۆداپار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دیاربەكر رایگەیاند كە هاتنی ئەم شاجوانانە بۆ دیاربەكر نەتەنیا هیچ خزمەتێك بە خەڵكی ناوچەكە ناكات بەڵكو دەبێتە هۆكاری خراب كردنی ئەخلاق و لاواز كردنی پیوانەكانی كۆمەڵایەتی و ئیسلامی لە ناوچەكەدا بۆیە ئێمە وەكو هۆدا پار بە توندی ئیدانەی هاتنی ئەم شاجوانانە دەكەین و ئەو رێكخراو دامودەزگایانەیش كە ئەوانیان دەعوەت كردوونە شەرمەزار دەكەین.

جێگای ئاماژە پێكردنی شاجوانەكانی جیهان رۆژی سێ شەممە بە مەبەستی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی شاجوانی شارەستانییەتەكانی جیهان سەردانی شاری دیاربەكریان كردبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار