٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەكەمینجار بەدەپە و سوپا هاوكاری یەكتر دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ بۆ یەكەمینجار لە مێژووی توركیادا سوپای توركیا پشتگیری لە چالاكییەكانی پارتییەكی كوردی دەكات و لەم چوارچێوەیەدا رۆژی سێ شەممە، شارەوانی ناوچەی ئوزاڵپی وان، دەستی بە هەڵمەتی خاوێن كردنەوەی ژینگە و كۆڵانەكانی ناوچەكە كرد.

دوای بینی ئەم هەڵمەتەی شارەداری بەدەپە، بەرپرسانی ئاكەپە لە ناوچەكە و هەروەها هێزەكانی سوپا و ژاندارمە لە ناوچەی ئوزاڵپ چوونە رێزی ئەندامانی بەدەپەوە و دەستیان بە خاوێن كردنەوەی ژینگەی ناوچەكە كرد.

لەم هەڵمەتەی بەدەپەدا سوپا ماشینەكانی خۆی بەكار هێنا و بەرپرسانی ئاكەپەیش هەر هەمووی ئیمكاناتی خۆیان خستە گەڕ و دوای كۆتایی هاتن بە هەڵمەتەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری هەر سێ لا ئاماژەی بەوە كرد كە ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەم هاوكارییە و دەمانەوێ لەمەو بەدواوە ئەم جۆرە هاوكارییانە درێژەیان هەبێت و ببنە بنەمایەك بۆ بەهێز كردنی برایەتی و تەبایی.

هەواڵی پەیوەندیدار