ئاكەپە پهرلهمانتارەكانی خۆی دەنێرێتە شارە كوردییەكان

توركیا- KDP.info/ رۆژی سێ شەممە پارتی داد و گەشە پێدان لە كۆبوونەوەی گرووپی خۆی لە پهرلهمانی توركیادا بریاری داوە كە 45 پهرلهمانتاری خۆی كە زۆربەی هەرە زۆریان نوێنەری شارەكانی رۆژئاوای توركیان بە مەبەستی كۆ كردنەوەی پشتگیری بۆ قۆناخی چارەسەری دەنێرێتە شارەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ.
لەم بارەیەوە جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلیك رایگەیاند كە ئارمانج لەم سەردانەی پهرلهمانتارانی ئاكەپە ساز دانی چەندین كۆڕ و كۆبوونەوە لەگەڵ خەڵك و دامودەزگا و رێكخراوە جوراوجۆرەكانی ناوچەكەیە و دەمانەوێ قۆناخی چارەسەری شرۆڤە بكەن و راو بۆچوونی خەڵكی ئەو ناوچانەیش وەربگرین تا بتوانین پشتگیری ئەوانیش بۆ ئەم قۆناخە بە دەستەوە بهێنین.
بریارە ئەم سەردانەی پهرلهمانتارانی ئاكەپە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بێت.




