٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان. خیانەتكاری گەورە باخچەلی و قڵیجدار ئوغڵۆن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ رۆژی سێ شەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پارلەمانی توركیادا وەڵامی رەخنەكانی هەر یەك لە سەرۆكی پارتی رەگەز پەرەستی تورك ( مەهەپە) و پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە)ی دایەوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد كە ئاكەپە دەیەوێ كۆتایی بە شەڕ و خوێن رێشتن بهێنێت تا هاووڵاتییانی توركیا بە ئاسوودەیی و تەبایی بژین بەڵام، مەهەپە و جەهەپە ئەمە بە خیانەت لە قەڵەم دەدەن.

ئەردۆغان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئەگەر راگرتنی شەڕ و رژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی توركی خیانەت بە توركیایە داخۆ خزمەت كردن بە توركیا چی بێت؟

ئەردۆغان لە كۆتایی وتەكانی خۆیدا وتی" با كەس متمانە بەم قسانەی سەرۆكی مەهەپە و جەهەپە نەكات چوونكە خیانەتكاری هەرە گەورە ئەوان بۆ خۆیانن و بۆیە نایانەوێ رژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی توركیا رابگیردرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار