وائیل عه‌بدول له‌تیف : بۆده‌رچوون له ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق، گه‌ڕانه‌وه بۆپه‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته چاره‌سه‌ره

سه‌ركرده‌یه‌كى پێشوى هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو كه چه‌ندپێشنیارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م ته‌نگژه سیاسیه‌ى ده‌ربچێت له‌ناو ئه‌و پێشنبیارانه‌شدا هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره‌كان.
وائیل عه‌بدول له‌تیف ئه‌ندامى پێشوى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى (فرسان الامل) ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا سێ هه‌نگاو ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بارودۆخى سیاسى عێراق چاك بكات
یه‌كه‌م: دانانى هه‌یكه‌لى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان
دووه‌م : ده‌ركردنى یاسایه‌كى تازه بۆ هه‌ڵبژارنى داهاتوو
سێیه‌م :دانانى یاساى حزبه سیاسه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى " له م كاته‌ى ئێستادا دوو ئه‌گه‌ر بۆ ئاینده‌ى سیاسیى عێراق هه‌یه
یه‌كه‌م :سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و پێكهانه‌وه‌ى حكومه‌تێكى تازه
دووه‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ڕێگاى سه‌رۆك كۆمارى عێراق یان كۆكردنه‌وه‌ى 163واژۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه دواتر ده‌درێته نورى مالیكى و له ئێستادا ئه‌مه وه‌كو ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر ".




