سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بولگاریا پێشوازی لێده‌كرێ

سه‌رۆك كۆماری بولگاریا: گه‌لی كوردستان شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندی سترتیژیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ێت
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ بولگاریا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29/3/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سۆفیای پایته‌ختی بولگارستان له‌لایه‌ن بۆیكۆبۆریسۆف سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریاش ئاماده‌یبوو ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، گرنگترینیان هاریكاری ئابوری و وه‌به‌رهێنان بوو له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاو، به‌نداو، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار.
سه‌رۆك وه‌زیران بولگاریا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان له‌م بوارانه‌دا و گوتی: هانی كۆمپانیای وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ین روبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی گوتی: حه‌ز و ویستێكی زۆرمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بولگاریا به‌تایبه‌تی له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ و وزه و ئاو و به‌نداودا. له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كۆبونه‌وه و سه‌ردانه‌كانی داهاتوو له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا له‌سه‌ر ئاستی پسپۆرانی هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن روسین بڵێنی لیێف سه‌رۆك كۆماری بولگارییه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی بولگارستان و كوردستان كرا. هه‌روه‌ها باس له هاوكاری نێوان هه‌ردوولا له‌بواری بانك، ته‌ندروستی و خوێندنه‌وه‌ی باڵا كرا و سه‌رۆك كۆمار گوتی: ئێمه به‌شداریمان له رزگاركردنی ئێراق كرد و له پێناوه‌شدا قوربانیمان داوه.
له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رۆك بارزانی گوتی: سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری كردنتان له رزگاركردنی ئێراق و رێزێكی زۆرمان بۆ قوربانیه‌كانتان هه‌یه، كه ئاكامی ئه‌و قوربانیانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئێراق و گه‌لی كوردستان له ئازادی‌دا بژین.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری بولگارستان گوتی: گه‌لی كوردستان شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كوردستانیش ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئێراق.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بانكێكی بولگاری- ئه‌مه‌ریكی له سۆفیا هه‌یه و نیاز وایه لقێكی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت بكاته‌وه.
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ ئه‌و هه‌موو گرنگی و بایه‌خدانه‌ی به هه‌رێمی كوردستان و به‌فه‌رمی داوه‌تی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مۆلا دینێڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا باسی له‌وه‌كرد كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ئێراق و كونسوڵخانه‌یه‌كی گشتیش له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و به‌م زوانه‌ش وه‌زیری بازرگانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه باسی له‌سه‌ردانی پێشووی خۆی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆی به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه به‌دیهاتوون و داوای كرد پێوسیته ئه‌م هه‌رێمه زیاتر بایه‌خی پێ بدرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ بولگارستان به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خاتوو تێتسكا تاچیڤای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بولگاریه‌وه پێشوازی لێكراو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دووپات له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی بولگاریا كرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بولگاریا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه 30% ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئافره‌تن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی باشمان له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌داتێ. سه‌رۆك بارزانی له به‌رامبه‌ردا گوتی:ئێمه‌ش پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، به تایبه‌تی كه هه‌ردوولامان له چێر ده‌ستی رژێمی شمولیه‌وه رزگارمان بووه، بۆیه پێویسته زیاتر لێكدی نزیك ببینه‌وه.




