بەرتلە.. شەر لەنێوان عەشیرەتی ھەرکی وشەبەک رویدا

موسل-تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی شەرلەنێوان عەشیرەتی ھەرکی وشەبەک رویدا،بەڵام بەھەوڵی ھێزەکانی زێرەڤانی شەڕەکە کۆتایی پێھاتووە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تۆپزاوەی سەر بەناحیەی بەرتلە لە سنوری پارێزگای موسڵ لەسەر دروستکردنی خانوو شەر لەنێوان عەشیرەتی ھەرکی وشەبەک رویدا، بەڵام خۆشبەختانە ھێزی زێرەڤانی چونەتە نێوانیان وکۆتایی بەشەرەکە ھاتووە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: خۆشبهختانه لهم شەرە ھیچ زەرەی گیانی نەبووە، تەنھا چەند ئۆتۆمبێلێک سوتاوە.
مەموزینی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کێشەیەکی کۆنە لەنێوان ئەم دوو عەشیرەتە لەو ناوچەیە، بەڵام ئێستا رەوشەکە ئارامبووە و لەھەوڵی ئەوەدان کێشەکە بەتەواوەتی چارەسەربکەن.




