هەولێر.. وۆرك شۆپی په‌ره‌پێدانی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی و دەستی بەكارەكانی كرد

هەولێر- kdp.info ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/4/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی بریتش كاونسڵ و ئه‌سۆسیه‌یشن ئۆف كۆلێجس و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وۆرك شۆپی پرۆژه‌ی ستراتیژییه‌تی په‌ره‌پێدانی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
پرۆژه‌كه به‌چاودێری بازاڕی ئه‌وروپی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌برێت و بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی10 ساڵ به‌رده‌وام بێت، جێی ئاماژه پێكردنه له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ردوو ده‌سته‌ی ته‌كنیكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌و وه‌كو روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی گرنگیی ئه‌م جۆره وۆرك شۆپانه یوسف عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی پیشه‌یی رایگه‌یاند: ئامانج له‌م وۆرك شۆپه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌ییه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م وۆرك شۆپه ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی ئاماده‌بووان له باره‌ی خوێندنی پیشه‌یی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان له‌و بواره‌دا.




