٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان قۆرخكاری ناهێلێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  kdp.info  / ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تری ئاسایی كە كەتەواوكەری دانیشتنەكەی دوێنێ بوو  بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان بەڕێوەچوو و لەمیانەدا  دوای گفتوگۆ و را گۆڕینەوە چەند مادەیەكی تری پرۆژە یاسای كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری پەسەندكرا.
 سەباح بەیتوڵلا ئەندامی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ  kdp.info   گوتی:  دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەواوكەری دانیشتنەكەی دوێنێ بوو بە مەبەستی گفتوگۆكردن و خستنە دەنگدانی مادەكانی پرۆژە یاسای كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری و  لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا پێنج مادەی تری پرۆژەكە پەسەندكرا.
سەبارەت بە پەسەنكردنی تەواوی پرۆژەكە و ناوەڕۆكی پرۆژەكە بەیتولڵا گوتی: ئەو پرۆژە یاسایە  زانیاری زۆر گرنگی تێدایە و بەشێوەیەكی گشتی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و ئێستا چەند مادەیەكی ماوە بۆ پەسەندكردن و پێشبینی دەكرێت بەیانی سەرجەم مادەكانی پرۆژەكە پەسەند بكرێت و بەگشتی بخرێتە دەنگدانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار