٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی جەختیان لەسەر رێككەوتننامەی ستراتیژی و گەشەپێدانی كە بگونجێت لە گەڵ گۆڕانكارییەكان كوردستان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەپێی بڕیارە پەسەند كراوەكانی كۆبوونەوەكانی پێشوو، درێژەیان بەكۆبوونەوەكان داوەو لەچوارچێوەی بەرنامەی كارو ئەو بابەتانەی لەكۆبونەوەی رۆژی 31/3 دا جێی باس بوون، ئەمڕۆ 2/4/2013 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی دیكە كراو سەرەڕای جەخت لەسەر رێككەوتننامەی ستراتیژی و گەشەپێدانی كرایەوە، كە بگونجێنرێ‌ لەگەڵا گۆڕانكارییەكان‌و هەلومەرجی نوێی كوردستانی‌و عیراق و ناوچەكە‌و، هەر بڕیارێكی سەربەستی چۆنیەتی بەشداری كردنی هەڵبژاردنی ئەمجارە، كە پێویستە لەخزمەتی سیاسەتی پەرەپێدانی كارو چالاكی یەكێتی ‌و پارتی، بۆ پێشكەشكردنی زیاترین خزمەت بەدۆزی دیموكراسی رەوای گەلی كوردستان ‌و ئەزموونی حوكمڕانی ‌و یەكڕیزی گەلەكەمان، لەم پڕكێشیە نوێیانەی  رووبەڕووی نەتەوەكەمان بوونەتەوە. هەروەها لەپێناوی دابینكردنی ئەمنیەتی زیاتر بۆ ژیانی هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییە ژیارییەكانیان‌و توندوتۆڵكردنی كاری هاوبەش لەپرۆسەی سیاسی و پێكەوە ژیانی ئاشتییانە لەناو كۆمەڵدا. بەتایبەتی، دوای (20) ساڵا حوكمڕانی و تواناكانی پێشكەوتن، توێژێكی شارەزا لەهەموو بوارەكان-دا، پێگەیشتوون ‌و دەتوانن ئەركی بەرچاوی ئەزموونەكە لەرووی ئیداری و داهێنانی جۆراوجۆرەوە، ئەگەر بەدەر لەقوڵكردنی كێشە لاوەكییەكانەوە، زەمینەیان بۆ بڕەخسێندرێ‌، راپەڕێنن.

لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە لەماوەی نزیكی داهاتوودا، زنجیرە كۆبوونەكان درێژەیان پێ‌ بدرێ‌.

مەكتەبی سیاسی                                    مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان                    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

                                        2/4/2013

هەواڵی پەیوەندیدار