ژمارەی پەنابەرە سورییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە نزیكه‌ی 127 هه‌زارکەس

هەرێمی کوردستان- KDP.info / به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرایكرد: کە له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تائه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌په‌نابه‌ری سوری به‌هۆی خراپی بارودۆخی سوریاوه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌كه به‌رزبۆته‌وه و له‌ئێستاشدا هاتنی په‌نابه‌رانی سوریا بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه. شاكر یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێم بە ناوخۆی راگەیاند: کە له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌گوێره‌ی دواین ئامار ژماره‌كه زیادیكردووه بۆ نزیكه‌ی (127) هه‌زار په‌نابه‌ر، گوتیشی تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ری سوری بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادانییه، ڕۆژ به‌ڕۆژ هاتنی په‌نابه‌ران بۆهه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه. به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی سوری لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك ئاواره‌بوون‌و له‌ئێستادا نیشته‌جێی پارێزگاكانی هه‌رێمن.




