٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی ئەزهەر سەردانی هەڵەبجەی شەهیدیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڵه‌بجه‌- KDP.info/  شاندێکی باڵای زانكۆی ئەزهەر بەمەبستی زیاتر ئاشنا بوون بەرووداوەكانی شارەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەکان، سەردانی هەڵەبجەی شەهیدیان كرد‌ و مەزار ‌و مۆنۆمێتی شەهیدانیان لەهەڵەبجە بەسەركردەوە، مامۆستایانی ئاینی هەرێمی كوردستان وێڕای روونكردنەوەی ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كورد ‌و هەڵەبجەدا هاتووە، رایانگەیاند :  شاندی زانكۆی ئەزهەر كاریگەریان لەسەر ناوەندی بریاردانی میسر هەیە و ئەو سەردانەشیان بۆ هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان بایەخی خۆی هەیە .  لای خۆشیانەوە  شاندەکی زانكۆی ئەزهەر وێرای دەربرنی هاوسۆزی خۆیان بۆ شاری هەڵەبجەی شەهید  لەبەرامبەر ئەو كارەساتانەی بەسەریدا هاتووە، ئاماژەیان بەوەشكردووە كە كار بۆ كردنەوەی لقێكی زانكۆی ئەزهەر لەكوردستان دەكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار