قوتابیە بێ سەرپەرشتیارەكان گرنگی زیاترییان پێ دەدرێت
ههولێر- تایبهت به KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەكێشەو گرفتی قوتابخانەكان لە نێو شار و ئاگاداربوون لەبەردەم ئەو تەگەرانەی كە بونەتە كۆسپ لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەیی لە قوتابخانەكاندا كە لە ئێستا رێژەی زۆری قوتابیان و كەمی میلاك و خراپی بینایی قوتابخانەكان وبونەتە كێشەو بۆقوتابیان، لەم بارەیەشەوە بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێربە یاوەری شاندێكی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و دڵنیای جۆری سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی جەواهیری خوێندنی عەرەبی و ژێكاف وڕاپەرین و مەهابات و بناری نمونەیی و كرمانشان كە تایبەتە بە لە خۆ گرتنی ژمارەیەكی زۆر قوتابی بێ سەرپەرشتیار لەم قوتابخانە دەخوێنن و بەرێوەبەری گشتی لە نزیكەوە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان كۆبووەوە بەمەبەستی دۆزینەوی چارەسەری گونجاو بۆئەو كێشانەی كە لەقوتابخانەكان بوونی هەیە بەتایبەتی لە كەمی میلاك و زۆری قوتابیان و كێشەی ئاو ئاوەرۆ و كۆنی بینایە هەموو هاوكارییەكی پەروەردەی گشتی پێشاندا بۆ كەم كردنەوەی كێشەكانی قوتابیانی بێ سەر پەرشتیاران كەئێستا لە خانەی چاودێری نەوجەوانان دەژین دوور لە سۆزی دایك و باوك و هەموو پێداویستیەكانی بۆیان دابین كردو بەلێنیشی دا هەرچیەك قوتابیان داوا بكەن لە گشت پێدوایسیتەكان و لە مامۆستایی تایبەت بۆیان دابین بكات بەرێوەبەری گشتی لێژنەیەكی بەدوا داچوونی بۆقوتابخانەكان دانا بۆئەوەی بە زووترین كات چارەسەری سەرجەم كێشەو گرفتەكانیان بكەن لە قوتابخانەكان،، لە قوتابخانەی كرمانشانیش چەندین پێداویستی گرنگ بەسەر قوتابخانەكە دابین كرا سەرجەم داواكارییەكانی قوتابیانی بێ سەرپەرشتیارو مامۆستایان بەدواداچوونی بۆدەكرێت بۆ باش بوونی ڕەوشی بێ سەرپەرشتیاران و لە داهاتوو ببنە نەوەیەكی كارا بۆكۆمەڵگا، لێژنەی تایبەتیش دادەنرێت بۆچارەسەر كردنی سەرجەم گرفتەكانیان كە ئەوان پێویستیان پێ بێت. لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستایان و قوتابیان چەندین پرسیاری گرنگیان ئارستەی بەرێوەبەری گشتی كرد بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارە بۆكێشەكانیان.




