٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت به‌ KDP.info/ بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مسعود بارزانی   بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە كە 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە تێیایدا بەشدارن و پیشانگاكەش ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرەتای كرانەوەی پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەكانی كوردی و عەرەبی كرد و پاشان بە وتاری وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەزگا عەرەبییەكانی كوردستان مەراسیمی كرانەوەی پشانگاكە بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژە بۆكردنە ئەو پیشانگا نێودەوڵەتییەی كتێب وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان بەهاوكاری دەزگای ئەلمەدا كردوویەتییەوە و وێڕای دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە وەزارەتەكانی ڕۆشنبیری وڵاتانی عەرەبیش تیایدا بەشدارن.

هەواڵی پەیوەندیدار