٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی : لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 20 پارت لەخۆدەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق- KDP.info /   نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڵبژاردەنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لیستی خۆی ئاشکرا کرد، کە 20پارتی سیاسی لە خۆدەگرێت، لەوتارێکی کە تێدا راگەیاندنی لیستێكی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی خستەروو، نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق  ئاماژەی دا: کە لیستی دەوڵەتی یاسا بەهاوبەشی 20 پارتی سیاسی دیکەی عێراق لیستێكی بەناوی فراكسیۆنەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا پێكهێناوە و  بروامان وایە کە زۆرینەی دەنگی هاوڵاتیان بەدەست دێنین،  نوری مالیكی ئەوەشی خستەروو: کە سەرجەم پارتە شیعە گەورەكان و بەشێكی زۆر لەپارت و لایەنە سەربەخۆكانی عێراقیش بەشداری پێكهێنانی ئەو لیستەیان كردووە و هەمو هەولێكیش دەدەن بۆ ئەوەی زۆرینەی كورسی پارێزگاكان بەدەست بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار