سوریا..ته‌نها له مانگی سێ‌دا زیاتر له 6 هه‌زار کەس کوژراون

سوریا-KDP.info/کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا ئامارەکانی سێ مانگی رابردووی جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەیان خستەروو : کە تێدا دەرکەوتووە، ته‌نها له مانگی سێ‌دا زیاتر له 6 هه‌زار کەس کوژراون، به‌مه‌ش ئه‌و مانگه ده‌بێته خوێناوی‌ترین مانگ له‌وه‌تای دوو سـاڵه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که ئاشکرای کردووە: کە زیابوونی ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان ده‌گڕێته‌وه بۆ زیابوونی بۆردومان و شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها نیشـانه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕه‌که‌شه، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که ئەووەشی خستۆتەروو : کە هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانه‌که زانیاری دروست له‌سه‌ر ژماره‌ی کوژراوه‌کانیان ناده‌ن تاوه‌کو کاریگه‌ری خراپـی بۆ سه‌ر وره‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانیان نه‌بێت. لەکۆتایی دا کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا رایگەیاند: کە 298 منداڵ و 291 ژن له نێو کوژراوه‌کاندا بوونیان هەبووە.




