ئەگەری سەردانی شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ هەولێر بە درۆخرایەوە

عێراق-Kdp.info/گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی هەواڵەکانی تایبەت بە سەردانی شاندیکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ هه‌ولێر رەتدەکاتەوە، موئه‌یه‌د ته‌یب به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگەیاند: قسەی زۆر کراوە لەسەر سەردانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعە کە بە منزیکانە بێنە هه‌ولێر و دوورن لە راستییەوە و هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن هاوپەیمانی نێشتمانییەوە پێنه‌گه‌یشتوون، پێشتریش لەلایەن ژماره‌یه‌ك له ئاژنسه‌كانی هه‌واڵ و له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌وه بڵاویانكردبوویه‌وه كه به‌م نزیكانه شاندێکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی کیشە هەڵپسێردراوەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد كۆده‌بێته‌وه.




