سێ بەڕێوەبەری پەروەردە لە لە ھەولێر دەگۆڕێن
ھەولێر - تایبەت بە kdp.info/ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە سنوری ھەولێر سێ بەڕێوەبەری پەروەردە دەگۆڕدرێن. ھاجەر داود ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: لە سنوری پارێزگای ھەولێر سێ بەڕێوەبەری پەروەردە دەگۆڕدرێن ھەریەکە لە بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەولێر و سۆران و رەواندز.
ھاجەر داود گوتیشی: تاوەکو ئێستا کەس لە شوێنیان دانەنراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس خۆیان کاندید کردووە. ھاجەر داود ئاماژەی بەوەشکرد فەرمان وەزاری گۆڕینی ھەرسێ بەڕێوەبەر دەرچووە، بەڵام ئامادەنەبوو ھۆکاری گۆڕینیان ئاشکرا بکەت.




