سبەی تانه له یاسای دیاریكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییەکە دەدرێتەوە

عێراق-Kdp.info/راوێژكاری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌نێت حكوومه‌ت له دادگای فیدراڵی تانه له یاسای دیاریكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌داته‌وه،. محه‌ممه‌د جواد راوێژكاری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ، له لێدوانێكیدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی رایگه‌یاند: ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌هۆی ناده‌ستووریی یاساكه‌وه، كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ركرا، به ره‌سمی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه تانه له یاسای دیاریكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له دادگای فیدراڵ ده‌ده‌ن. محه‌ممه‌د جواد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بڕیاردانی یاسای پێشنیازكراوی دیاریكردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ناده‌ستووری بوو، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی تانه‌كه‌ی حكوومه‌ت له سه‌ر ئه‌و یاسایه بداته‌وه، كه به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی جێبه‌جێ ناكرێت.




