دوای 98 ساڵ بۆ یەكەمین جار جەژنی قیامە لە دیاربەكر پیرۆز كرا

دیاربەکر- KDP.info/ دوای بڕیاری حكوومەتی توركیا بۆ كردنەوەی كلیساكان بۆ عیبادەت، كلیسای ئەرمەنی سۆر گراگوس لە دیاربەكر نۆژەن كرایەوە و دەرگاكانی خۆی بۆ هاووڵاتییە ئەرمەنییەكان كردەوە.
رۆژی دووشەممە دوای 98 ساڵ بۆ یەكەمینجار هاووڵاتییە ئەرمەنییەكان لە دیاربەكر توانیویان لە نێو ئەم كلیسایەدا جەژنی قیامەی خۆیان پیرۆز بكەن.
ئەم كلیسایە لە ساڵی 1915دا بە هۆی ئەوەیەوە كە لە منارەكانی مزگەوت بڵندتر بوو لە لایەن تۆپخانەكانەوە كاول كرا، سێ ساڵ لەمەو بەر لە لایەن كومپانیایەكی رووسیەوە نوژەن كرایەوە و دواتر بە بڕیاری حكوومەتی توركیا دەرگاكانی بۆ جێبەجێکردنی كاروباری ئاینی ئەرمەنییەكان كرانەوە.




