٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: كاتی گونجاو بۆ ئامادەكردنی دەستوری نوێ لە دەستمان چوو

سەرچاوە: KDP.info

 تورکیا- KDP.info/ سەرۆكی پارلەمانی توركیا جەمیل چیچەك لە لێدوانێكی تایبەتی خۆیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی باسی كار و چالاكییەكانی كۆمیتەی ئامادەكردنی دەستوری نوێی توركیا كردووە و گوتوویەتی:  كۆمیتەی ئامادەكردنی دەستوری نوێی توركیا بە هۆی چەندین كێشەی جۆار وجۆرەوە نەیتوانیوە بە پێی پێویست ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات.

جەمیل چیچەك لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ماوەی رابردوو باشترین و گونجاوترین كات بوو بۆ ئامادەكردنی دەستوری نوێی توركیا، بەڵام ئەو كات و ساتە گونجاوە لە دەستمان چوو و نەمانتوانی بە پێی پێویست سوودی لێوەربگرین.

سەرۆكی پارلەمانی توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە بە هۆی نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان، ئەندامانی كۆمیتەكە بەربڵاو بوونەتەوە و هەر بۆیە بەوجۆرە كە پێشتر پلانمان دانا بوو ناتوانین لە ساتی دیاریكراودا دەستوری نوێی توركیا ئامادەبكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار