لەم هەفتەیەدا لێژنەی ریش سپییەكان لە توركیا دادەمەزرێت

تورکیا- KDP.info/ رۆژی دوو شەممە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ سەبارەت بە دامەزراندنی لیژنەی ریش سپییەكان بۆ چاودێریكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە، رایگەیاند كە لەم هەفتەیەدا ئەم لیژنەیە بە رەسمی دادەمەزرێت.
بەكر بۆزداغ گوتی: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لە سەر دامەزراندنی لیژنەی ریش سپییەكان دراوە و لەم هەفتەیەدا ئەندامانی ئەم لیژنەیە دەستنیشان دەكرێن و ئەم لیژنەیە لە دوای دامەزراندنی دەست بە كار و چالاكییەكانی خۆی دەكات و لە 7 پارێزگای باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیادا دەست بە سازدانی كۆر ِو سمیناری جٶراوجۆر دەكات و رای گشتی ئاگاداری قۆناغەكە و چۆنیەتی پێشوەچوونی ئەم قۆناغە دەكات.




