٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فسۆن دەمیرەڵ: ناوی منیش لە نێو لیستەی كۆشتندا هەبوو

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-  KDP.info/  هونەرمەند و سینەماكاری كورد لە باكووری كوردستان خاتوو فسۆن دەمیرەڵ لە دیمانەیەكی تایبەتیدا لە گەڵ گۆڤاری فیلم ئاراسێ باسی سینەمای كوردی و سینەمای توركی كردووە و گوتوویەتی:  ئەگەر بە راستی سینەمایەكی توركیایی هەبووبایا ئەوا هیچ پێویستییەكمان بە سینەمای كوردی نەدەبوو، بەڵام بە هۆی نەبوونی سینەمای توركیاییەوە ئێمە ناچاربووین كە سینەمای كوردی پێشبخەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە سینەمای ئەمڕۆی توركیا تەنیا سینەمای توركە نە سینەمای توركیاییە، هەر بۆیە كوردیش ناچا بووە كە سینەمای خۆی پێشبخات و سینەمای كوردیش هەمیشە لە پێش سینەمای توركەوە بووە.

فسۆن دەمیرەڵ سەبارەت بە فیلمی مەم و زینیش گوتوویەتی:  ئێمە لە هەڵومەرجێكی زۆر قورس و دژواردا دەستمان بە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە كرد و كاتێك كە ئەو فیلمەمان ئامادەكرد شەرت و مەرجی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ زۆر خراپ و ئاڵۆز بوو.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەكەیەدا باسی ئەوەی كردووە كە ناوی خۆی و ناوی ئەو كەسانە كە لە نێو ئەم فیلمەدا رۆلیان گێڕاوە لە نێو لیستەی كوشتندا هەبووە و دەڵێت:  كاتێك كە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا گەڕاینەوە ئەستەنبۆڵ ناسراوێكی من هاتە لام و پێ گوتم چەند سەرچاوەیەك لیستەیەكی ئەو كەسانە كە دەبێت بكوژرێن پێشكەشی خاوەنی یەكێك لە رۆژنامە گەورەكانی توركیا كردووە و لە نێو ئەو لیستەیەدا ناوی تۆ و هەر هەمووی ئەو كەسانە كە لە نێو فیلمی مەم و زیندا رۆلیان گێڕاوە هەیە، بۆیە پێویستە ئاگاداری خۆتان بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار